سەردێڕ:

لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەهای دۆلار دابەزی

PM:05:57:06/04/2023

80460 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی داخستنی بازاڕی دراودا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش دۆلار ٦٥٠ دینار بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ بەهاکەی دابەزی.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات، بانکی ناوەندی عێراق بۆ ئەمڕۆ خستنەرووی کەمکردەوە و ٢٠٢ ملیۆن و ٦١٤ هەزار و ٦٥٧ دۆلاری خستوەتەڕوو، لەو بڕەش ١٥٤ ملیۆن و ٣١٤ هەزار و ٦٥٧ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و بڕی ٤٨ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی نەختینەی فرۆشتووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بانکی ناوەندی عێراق هەر ١٠٠ دۆلارێک بە ١٣٠ هەزار دینار دەفرۆشێت و بەوەش جیاوازییەکی بەرچاو هەیە لە نێوان نرخی فەرمی و بازاڕەکانی دراودا.

چاودێرانیش پێیان وایە لەدوای لە دوای پەسەندکردنی بودجە بەهای دۆلار بۆ ئاستی نرخی فەرمی دادەبەزێت.

لە چەند رۆژی رابردووش نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، حکومەتی عێراق بەردەوام کار لەسەر کەیسی دۆلار دەکات و لە دوو هەفتەی داهاتوو نرخی ئەو دراوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت.













گەلەری