سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، لە بەرگریکردن لە شاری باخموتى رۆژهەڵاتى وڵاتەکە بەردەوامن بەڵام لە ئەگەری گەمارۆدانیاندا کشانەوە لە شارەکە هەڵدەبژێرن.
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە یەکەم سەردانی فەرمیدا گەیشتە پۆڵەندا و لەلایەن ئەندریە دودا سەرۆکی وڵاتەکە پێشوازی لێکرا.
بڕیارە سەرۆکی ئۆکرانیا لەگەڵ هاوتا پۆڵەندیەکەی
بە ئامادەبوونی نوێنەرانی پەنابەرە ئۆکرانیەکان لە کۆشکی شاهانەی وارسۆ کۆببنەوە و
دواتر چاوی بە سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەش بکەوێت.
هەر لە سەردانەکەیدا سەرۆکی ئۆکرانیا پەنابەرانی
وڵاتەکەی لە پۆڵەندا بەسەرکردەوە.
زیلینیسکى سوپاسى پۆڵەنداشی کرد بۆ
پشتیوانیکردنى وڵاتەکەى و پێشکەشکردنى هاوکارى سەربازیی و حەواندنەوەى نزیکەی
ملیۆنێک و ٦٠٠ هەزار پەنابەری ئۆکرانی.
لە سەرەتای جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیاوە و بۆ
ماوەی زیاتر لە ساڵێکە سوپای روسیا هەوڵدەدات دەست بەسەر شاری باخموتدا بگرێت چونکە
ئەو شارە دەبێتە دەروازەی سوپاکەی بۆ چوونە نێو شارەکانی کراماتورسک و سلوفیانسک کە
دوو شاری گرنگی هەرێمی دۆنستیکن و باخموت گرنگییەکی زۆری ستراتیجی هەیە بەهۆی نزیکییەوە
لە کیێڤی پایتەخت.