AM:08:07:03/04/2023
1276 جار خوێندراوەتەوە
بە گوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٨٤ دۆلار و چوار سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ چوار دۆلار و ٥١ سەنت بەرزبووەتەوە.
هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٧٩ دۆلار و ٧١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی نەوت نزمترین
ئاستی لە ماوەی ساڵی رابردوودا تۆمارکرد، ئەوەش دوای ئەوەی بەهۆی جەنگی نێوان روسیا
و ئۆکرانیاوە نرخی نەوت بەرزی بەخۆیەوە بینیبوو.
دابەزینی بەهای
نەوت بۆ ئەو نرخە لە کاتێکدایە، ساڵێک بەر لە ئێستا نرخەکەی بە ٩٥ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا
و لە مانگی حوزەیرانی ساڵی پاریش نرخی بەرمیلێک نەوت بە ١٢٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
لە ئێستادا جارێکی دیکە نرخی نەوت رووی لە گۆڕانکاری و ناسەقامگیری کردووە.