سەردێڕ:

یونسێف: زیاتر لە سێ ملیۆن منداڵ لە سوریا لە ژێر هەڕەشەدان

PM:09:47:04/03/2023

3188 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوی یونسێفی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، سێ ملیۆن و ٧٠٠هەزار منداڵ لە ناوچە زیان لێکەوتووەکانی سوریا لەژێر هەڕەشەدان.


رێکخراوی یونسێفی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەدا، لەو ناوچانەی سوریا کە بەهۆی بومەله‌زرەوە زیانیان پێگەیشتووە، سێ ملیۆن و ٧٠٠هەزار منداڵ لە ژێر هەڕەشەدان.

دەشڵێت، ئەو منداڵانە لە خزمەت گوزارییە سەرەتاییەکان بێبەش بوون.

یونسێف ئەوەشی خستووەتەڕوو، زیانلێکەوتووانی راستەوخۆی زنجیرە بوومەلەرزەکەی سوریا، پێنج ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەس دەبن، لەو ژمارەیەش دوو ملیۆن و ٦٠٠ هەزاریان منداڵن.

باسی لەوەشکردووە، پێویستە بە بڕی ١٧٢ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلار هاوکاری خێرا رەوانەی سوریا بکرێت.

لە بەرەبەیانی ٦ی شوباتی ئەمساڵ بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٧ پلە بە پێوەری رێختەر باکور و رۆژئاوای کوردستان و چەند ناوچەیەکی دیکەی لە تورکیا و سوریا هەژاند و بەشێک لە هاوڵاتییانی عێراق و لوبنان و میسر هەستیان بە بومەلەرزەکە کرد.

بەهۆی بومەلەرزەکەوە لە تورکیا و سوریا زیاتر لە ٥٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و بە سەدان هەزار کەسیش برینداربوون.













گەلەری