جێگری سه‌رۆک كۆماری ئێران رایگەیاند، ریفراندۆم له وڵاته‌كه‌ی ناکرێت. دەشڵێت، "ناكرێت گۆڕینی رژێم له‌رێگه‌ی ریفراندۆمه‌وه ببێته جێگه‌ی باس".
ئەمڕۆ سێشەممە، ئاژانسی هه‌واڵی فارس بڵاویکردەوە، محه‌مه‌د حسێنی جێگری سەرۆک کۆماری ئێران له کاتی پێشکەشکردنی وتارێكدا له زانكۆی ته‌ربیه‌ت موده‌ریس له تاران له چوارچیوەی بەشداریکردنی لە كۆنفرانسی "كۆماری ئیسلامی، ئازادی و مافی خۆپیشاندان" رایگەیاند، بە مەبەستی گۆڕینی رژێمی وڵاتەکەی ریفراندۆم ناکرێت.
وتیشی، ناکرێت گۆڕینی رژێم لە ئێران‌دا لە رێگەی ریفراندۆمەوە
ببێتە باس و گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت.
جێگری سه‌رۆك کۆماری ئێران
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی به‌رگه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی كه ماوه‌ی زیاتر
له ٥٠ رۆژه له ئێران به‌رده‌وامه، گرتووه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی
"كۆماری ئیسلامی" له‌رێگه‌ی ریفراندۆمه‌وه په‌سه‌ند كراوه.
محه‌مه‌د حسێنی ئەوەشی
خستەڕوو، له ده‌ستووردا ریفراندۆم باسكراوه، به‌ڵام ریفراندۆم بۆ ژماره‌یه‌ك
بابه‌تی لاوه‌كی گونجاوه نه‌ك بۆ شێوازی حوكمڕانی.
لەکاتێکدا محەمەد حسێنی
وتارەکەی پێشکەش دەکرد، بەشێک لە خوێنداکاران دروشمی "ئازادی"یان ووتەوە
و هۆڵەکەیان بەجێهێشت.
هاوکات، ژماره‌یه‌ك خوێندكار
درووشمی "دوژمنمان لێره‌یه، ده‌ڵێن ئه‌مریكایه و درۆ ده‌كه‌ن"
دەووتەوە، لەبەرامبەردا محەمەد حسێنی وتی، ئه‌مریكا پشتیوانیی له خۆپیشانده‌ران
ده‌كات و واشنتۆن له پشت گرووپه نه‌یاره‌كانی رژێمی ئێرانه.
ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی هەینی رابردوو، مه‌وله‌وی عه‌بدولحه‌مید ئیسماعیل
زه‌هی كه‌سایه‌تی ئایینی سوننی و پێشنوێژ و گوتارخوێنی هه‌ینی شاری زاهیدان، له وتاری
نوێژی هەینیدا ره‌خنه‌ی له حكومه‌تی تاران گرت و داوای‌کرد له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی
كێشه‌كانی وڵات‌دا "ده‌ستبه‌جێ ریفراندۆم ئه‌نجامبدرێت".
دوابەدوای وتارەکەی مه‌وله‌وی
عه‌بدولحه‌مید ئیسماعیل زه‌هی مشومڕه‌كانی په‌یوه‌ست به ریفراندۆم سەریهەڵدا و
ئەمەش بووه مایه‌ی ره‌خنه‌ی توند له‌لایه‌ن ئاژانسه‌كانی فارس و ته‌سنیم كه به
نزیكییان له سوپای پاسداران ناسراون.
به‌پێی مادده‌ی ٥٩ی ده‌ستووری
ئێران، ده‌كرێت له‌باره‌ی بابه‌ته گرنگه سیاسیی، كۆمه‌ڵایه‌تیی و كولتوورییه‌كان
ریفراندۆم ئه‌نجام بدرێت.