سەرۆکی فەرمانگەی تەندروستیی هەوا و گۆڕانی کەشوهەوا لە وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند، پیسبوونی هەوا لەو وڵاتەدا، بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ٢٠ هەزار و ٨٠٠ کەس لە ساڵێکدا.
ماڵپەڕی ئیتیمادۆنلاین لە زاری عەباس شاهسونی سەرۆکی فەرمانگەی تەندروستیی هەوا و گۆڕانی کەشوهەوا لە وەزارەتی تەندروستیی ئێرانەوە بڵاویکردەوە، لەو لێکۆڵینەوانەی لە ساڵی رابردوودا لە ٢٧ شاردا ئەنجام دراون، دەرکەوتووە ٢٠ هەزار و ٨٠٠ کەس بەهۆی نەخۆشییەکانی پەیوەست بە پیسبوونی هەوا گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، تەنیا لە شاری تارانی
پایتەخت، شەش هەزار و ٤٠٠ کەس بەهۆی پیسبوونی هەواوە گیانیان لەدەستداوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ساڵی رابردوو بەهەمان
هۆکار ژمارەی ئەوکەسانەی لە سەرانسەری ئێراندا گیانیان لەدەستدابوو ٤١ هەزار و ٧٠٠
کەس بوون و لە تارانیش سێ هەزار و ٧٥١ کەس بووە.
عەباس شاهسونی باسی
لەوەشکردووە، پیسبوونی هەوای تاران دەگەڕێتەوە بۆ نەگونجاوی سووڕی هەوای شارەکە، چڕی
دانیشتوان و گازی دەرچووی ئۆتۆمبێلە کۆنەکان و بەکارهێنانی ماتۆڕسکیل بەشێوەیەکی بەرفراوان
کاریگەرییان هەیە لەسەر پیسبوونی هەوای شارەکە.