PM:07:16:31/05/2022
2048 جار خوێندراوەتەوە
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئار تی، شۆفێری ماتۆرسکیلێک بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە لە سلێمانی گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ سێشەممە پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوە دا، کاتژمێر ٥ی ئێوارە لەسەر پردی وڵوبەی شاری سلێمانی، شۆفێری ماتۆڕسکیلێک لە ئەنجامی پێکدادانی لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر دەستبەجێ لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە.
هاوکات کەسێکی
نزیکی شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، شۆفێرەکە تەمەنی ٢٢ ساڵە و
پیشەی کڕین و فرۆشتنی ماتۆڕ بووە.
ئەمە لە
کاتێکدایە، ساڵانە هاوڵاتییەکی زۆر بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆوە گیان لەدەستدەدەن.
شاڵاو عەلی -
سلێمانی