سەردێڕ:

بە فیشەکی هێزەکانی سنوری ئێران گەنجێک بریندار بوو

PM:01:40:31/05/2022

1364 جار خوێندراوەتەوە

کەمێک پێش ئێستا هاوڵاتییەک کە پیشەی کۆڵبەری بووە لەلایەن هێزەکانی پاراستنی سنوری ئیران دەستڕێژی گولەی لێکراو بە سەختی برینداربوو.


شایەتحاڵێک لە گوندی شێنێ بەئێن ئاڕتی ووت:" ئەو هاوڵاتیە ناوی رەسوڵ ئەوڕەحمانە و تەمەنی ٢٣ ساڵە و دانیشتوی گوندی شێنێ یە لە سنوری قەزای پشدەر و پیشەی کۆڵبەری بووە".

بەوتەی شایەتحاڵەکە، " خەڵکی گوندەکە بە هانایەوە چوون و بریندارەکەیان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی قەڵادزێ کردووە".

لە دوو رۆژی رابردودا بە گولەی هێزەکانی پاراستنی سنوری ئێران گەنجێکی ناحیەی سەنگەسەر تەقەی لێکراو گیانی لە دەستدا.


 پشدەر- سابیر عەبدوڵا 













گەلەری