کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە رۆژی هەینییەوە پلەکانی گەرما لە هەرێم بەرزبوونەوەیەکی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت و دەشڵێت، "بەرزبوونەوەکە تا دووشەممە دەخایەنێت."
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە رۆژی هەینییەوە شەپۆلێکی گەرما روو لە هەرێمی کوردستان دەکات و تا رۆژی دووشەممە بەردەوام دەبێت.
هاوکات ئاماژەی
بە پلەکانی گەرما داوا لە سەرجەم پارێزگاکان بە جۆرێک لە پارێزگای هەولێر بەرزترین
پلەی گەرما ٤٣ پلەیە و نزمترین پلەش ٤٠ پلەیە و لە پارێزگای سلێمانیش بەرزترین پلەی
گەرما ٤١ پلەیە و نزمترین پلەش ٣٩ پلەیە ولە سەنتەرى پارێزگاى دهۆک بەرزترین
پلەی گەرما ٣٩ پلەیە و نزمترین پەلەش ٣٦ پلەیە.
هاوکات لە پارێزگای
کەرکوک ٤٦ پلە بەرزترین پلەی گەرمایە و ٤٣ پلەش نزمترینە، و لە پارێزگای هەڵەبجەش
٤٣ پلەیە بەرزترینە و ٤١ پلەش نزمترینە.