سەردێڕ:

سێنتکۆم: لە دەریای سوور هێرش کرایە سەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری بەریتانی

PM:03:37:27/04/2024

804 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند، لەلایەن گروپە چەکدارەکانی یەمەنەوە، لە دەریای سوور هێرش کراوەتە سەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری بەریتانیا.


ئەمڕۆ شەممە، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ناسراو بە "سێنتکۆم" لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، سێ موشەکی بالیستی لەلایەن گروپە چەکدارەکانی یەمەنەوە ئاراستەی کەشتیەکی نەوتهەڵگری بەریتانیا کراوە لە دەریای سوور.

ئاماژە بەوەش کراوە، بەهۆی هێرشەکەوە، زیانی ماددی بەر کەشتییە نەوتهوڵگرەکەی بەریتانیا کەوتووە.

لە بەرامبەریشدا، گروپە چەکدارەکانی یەمەن هێرشەکەیان بۆ سەر کەشتییە بەریتانیاکە لە دەریای سوور پشتڕاست کردەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لەدوای دەستپێکی جەنگی نێوان غەززە و ئیسرائیل، هێرشی گروپە چەکدارەکانی یەمەن لە دەریای سوور بۆ سەر کەشتییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بەردەوام لە زیادبووندایە.













گەلەری