سەردێڕ:

ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە چەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

AM:11:26:22/04/2024

26808 جار خوێندراوەتەوە

لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ لە دوێنێدا نرخی دۆلار بەرزبووەتەوە.


دوای سەردانەکەی سودانی بۆ ئەمریکا بەهای دۆلار بەردەوام روو لە دابەزینە و ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە دوێنێدا بەرزبووەتەوە، بەڵام بەراورد بە کردنەوەی بازاڕ لەمڕۆدا نزمبووەتەوە.

لای خۆیەوە راوێژکارێکی سودانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سەردانەکەی سودانی بۆ ئەمریکا هۆکارێکی سەرەکی دابەزینی بەهای دۆلارە و چاوەڕێش دەکرێت بەهاکەی زیاتر دابەزێت.

پارێزگاری بانکی ناوەندیش رایگەیاند، ئەمریکا رازى بووە لەوەى عێراق توانیویەتى ٨٠٪ـی حەواڵەکە بکات بە ئەلکترۆنى، وتیشی لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و بانکی فیدڕاڵی ئەو وڵاتە لیژنەیەکیان پێکهێناوە بۆ وردبینی لە سزای بانکە عێراقییەکان و چاوەڕی دەکرێت بڕیار لەسەر هەڵگرتنی سزاکانیان بدرێت، بەوەش مامەڵەکردن بە دۆلارەوە زیاتر دەبێت و بەوەش بەهاکەی زیاتر دادەبەزێت.













گەلەری