سەردێڕ:

هۆکارەکانی ماندوبوونی بەردەوام چین؟

AM:08:34:18/04/2023

4960 جار خوێندراوەتەوە

رەنگە هەستکردن بە ماندوویەتی دوای ئەنجامدانی کارێکی قورس شتێکی ئاسایی بێت، بەڵام ئەگەر تۆ لەو کەسانەی کە هەمیشە هەست بە ماندویەتی دەکەیت ئەوا رەنگە هۆکارەکەی جیاواز بێت و کێشەیەکی تەندروستیت هەبێت.


بۆ ئەو مەبەستەش، ماڵپەڕی کلیڤلاند کیلنک لە بابەتێکی تەندروستی، چەند هۆکارێکی ئاشکراکرووە کە رەنگە بەهۆیانەوە هەمیشە هەست بە ماندوویەتی بکەیت، بەم جۆرە:

١کەمی ئاسن، ئەویش کاتێکە کە خرۆکەی سووری پێویست لە جەستەدا دروست نابێت و هەست بە ماندوویتەتی دەکەیت.

٢تێچوونی پرۆسەی هەناسەدان لەکاتی خەودا، کاتێک لە خەودا لەناکاو بەخەبەر دێیتەوە و تووشی هەناسە تەنگی دەبیت، بۆیە سووڕی خوێنت دەپچڕێت و هەست بە ماندوویەتی دەکەیت.

٣دووگیانی، رەنگە بەهۆی ئەوەوە لە کاتەکانی دیکە زیاتر هەست بە ماندوویەتی بکەیت.

٤نەخۆشی شەکرە، هەستکردن بە ماندوویەتی بەردەوام یەکێکە لە نیشانە سەرەکییەکانی تووشبووانی.

٥خەمۆکی، ئەوانی تووشی نەخۆشی دەروونی خەمۆکی بوون نازانن کە هۆکاری ماندوویەتییەکەیان چیی و هەست دەکەن هەمیشە هیلان.

٦تێکچوونی سایرۆدە رژێنەکان، حاڵەتێکە کە گلاندەکانی سایرۆد بڕی پێویستی هۆرمۆنی سایرۆد بەرهەم ناهێنن، ئەوەش کار لە چووستی و چالاکی جەستە دەکات و ماندوویەتی لێ دەکەوێتەوە.

٧لە هۆکارەکانی دیکەش، ئەمانەن:

-نەخۆشییە درێژخایەنەکانی گورچیلە.

-هەوکردن، سەرما و هەڵامەت.

-کەمی ماددە خۆراکییەکانی وەک ڤیتامین B12 و D.













گەلەری