سەردێڕ:

پاش حەلبووسی و حەکیم؛ سەدر لەگەڵ عەبادیشدا کۆبووەوە

PM:05:24:05/11/2021

3580 جار خوێندراوەتەوە

گفتوگۆى لایەنەکانی عێراق چڕکراونەتەوە، لەو بارەیەوە موقتەدا سەدر لەگەڵ هەریەکە لە محەمەد حەلبوسی و عەمار حەکیم و حەیدەر عەبادیدا کۆبووەوە.


نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی هاوپەیمانی نەسڕ بڵاوکردەوە، کە حەیدەر عەبادی پێشوازی لە موقتەدا سەدر کردووە و باسیان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و گرنگی قۆناغی داهاتوو کە دەبێت خزمەتگوزاری زیاتر پێشکەشی هاوڵاتییان بکرێت.

لای خۆشییەوە، عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، لەگەڵ موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر سەبارەت بە دۆخی وڵات و ئەنجامە کۆتایەکانی هەڵبژاردن و هەنگاوەکانی داهاتوو بۆ پێکهێنانی حکومەت کۆبوونەتەوەوە.


نوسینگەی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدوم لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، حەلبوسی لە بەغدا پێشوازی لە موقتەدا سەدر کردووە، بەڵام سەبارەت بە ناوەڕۆکی دانیشتنەکە هیچ زانیاریەکی ئاشکرا نەکرد.

May be an image of 2 people, people sitting and people standing 

بەپێی میدیا عێراقیەکان سەدر زنجیرەی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ کوتلە سیاسیەکان سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتێکی زۆرینە نیشتمانی دەستپێکردووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، رەوتی سەدر ٧٤ کورسی بەدەستهێناوە و خاوەنی زۆرترین کورسییە لە پەرلەماندا.








گەلەری