سەردێڕ:

تا ئێستا ئەم سودانەی غەرغەرەکردن بە ئاو و خوێت زانیوە؟

PM:02:39:19/10/2021

5752 جار خوێندراوەتەوە

غەر‌غەرەکردن بە ئاو و خوێ بە یەکێك لە چارەسەرە باوەکان دادەنرێت بۆ هەندێك لە نەخۆشییە سادەکان، هەروەها وەك چارەسەرێکی جێگرەوە دادەنرێت لەلایەن پزیشكی سەردەمیەوە.


لە ڕووی زانستییەوە سەلمێندراوە کە خوێ یارمەتیدەرە بۆ راکێشانی ئاو لە شانەکانی دەمدا، هەروەها هۆکارەکانی نەخۆشی لەناودەبات و رێگە نادات بگەڕێتەوە بۆناو دەم، ئەمەش وادەکات غەرغەرە ببێتە چارەسەرێكی باش بۆ لەناوچوونی ڤایرۆس و بەکتریاکان، هەروەها ئەگەری تووشبوون بە هەوکردنەکانی قوڕگ و ناودەم کەمدەکاتەوە، بەگوێرەی بابەتێکی ماڵپەڕی "الوطن".

گرنگترین سوودەکانیشی ئەمانە:

١. هەوکردنی قوڕگ کەمدەکاتەوە و یارمەتیدەرە بۆ چارەسەری سەرمابوون و ئەنفلەوەنزا.

٢. هەوکردنی گیرفانە هەواییەکان و کۆئەندامی هەناسە کەمدەکاتەوە.

٣. چارەسەری تووشبوون بە هەستیاری دەکات کە دەبێتە هۆی هەوکردنی قوڕگ و لوت.

٤. تەندروستی ددانەکان و پوك باشتر دەکات.

٥. چارەسەری برینی ناودەم دەکات.













گەلەری