سەردێڕ:

لە ماوەی چوار رۆژدا؛ کشتوکاڵی دیوانیە زیاتر لە ٥٦ هەزار تۆن گەنمی لە جوتیاران کڕیوە

PM:06:38:28/04/2024

844 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دیوانیە رایگەیاند، ماوەی چوار رۆژر وەرزی بەبازاڕکردنی گەنم لە پارێزگای دیوانیە دەستی پێکردووە، تاوەکو ئێستا ٥٦ هەزار و ٧٠٠ تۆن گەنمیان لە جوتیاران کڕیوە و چاوەڕوان دەکەن تا کۆتایی وەرز بڕی ٢٤٦ هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران بکڕن.


ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەحمەد جاسم بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دیوانیە رایگەیاند، لە رۆژی ٢٤ـی ئەم مانگەوە وەرزی بەبازاڕکردنی گەنم لە دیوانییە دەستی پێکردووە و لەلایەن وەزارەتی بازرگانییەوە گەنمی جوتیاران وەردەگیرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، تاوەکو ئێستا لە پارێزگای دیوانیە بڕی ٥٦ هەزار و ٧٠٠ تۆن گەنمیان لە جوتیاران کڕیوە و چاوەڕوان دەکەن تا کۆتایی وەرز بڕی ٢٤٦ هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران بکڕن.

ئەوەشی خستە روو، بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵ بەردەوامە لە پرۆسەی دروێنەکردن و بەبازاڕکردن و بە هەماهەنگی لەگەڵ لقی بازرگانی دانەوێڵە لە دیوانیە بەردەوامە بۆ سەرخستنی قۆناغی بەبازاڕکردن.

رۆژی ١٢ـی نیسان وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، دەستیان کردووە بە وەرگرتنی گەنمی ناوخۆ بۆ ساڵی ٢٠٢٤. وتیشی، "هەوڵ دەدەین زۆرترین بڕی گەنم لە جوتیاران بکڕن".

وەزارەتى کشتوکاڵى عێراقیش ئاماژەی بەوە کرد، بڕی وەرگرتنی گەنم لەمساڵدا رێژەیەکی پێوانەیی تۆمار دەکات کە پێشبینی دەکەن نزیکەی حەوت ملیۆن تەن گەنم لە جوتیاران بکڕن.













گەلەری