سەردێڕ:

هادی عامری: بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەبێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەبانکی بکرێت

PM:03:59:28/04/2024

2040 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکى هاوپەیمانى فەتح رایگەیاند، کێشەى مووچەى مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەر کراوە. دەشڵێت، "بەپێی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، دەبێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەبانکی بکرێت".


ئەمڕۆ یەکشەممە، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بە بڕیارێکی دادگای فیدراڵی چارەسەرکراوە و دەبێت جێبەجێبکرێت لە کاتی خۆیدا.

ئاماژەی بەوەش کرد، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی هاوتاکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە خۆی دەگرێت، بۆیە پێویستە هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێم لەسەر میکانیزمی جێبەجێکردنی پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچە رێکبکەون.

هاوکات لەو بارەیەشەوە نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، بەپێی دەستوور کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەر دەکەن و ناردنی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن حکومەتی عێراقەوە مانگانە بەردەوام دەبێت.













گەلەری