سەردێڕ:

جارێکی دیکە بەشێک لە دەرچووانی دانەمەزراو لە کفری گردبوونەوە

PM:02:22:28/04/2024

868 جار خوێندراوەتەوە

جارێکی دیکە بەشێک لە دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە کفری گردبوونەوە و داوای دامەزراندن دەکەن، دەڵێن، ماوەی زیاتر لە ١٢ ساڵە خوێندنیان تەواو کردووە و تا ئێستا دانەمەزراون.


ئەمڕۆ یەکشەممە، دژی دانەمەزراندنیان بەشێک لە دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە کفری گردبوونەوە و ئاماژەیان بەوە کرد، تا ئەو کاتەی لایەنە پەیوەندیدارەکان وەڵامیان دەدەنەوە بەردەوام دەبن لە گردبوونەوە و دەربڕینی ناڕەزایەتی.

پێشتریش، ئەو کەسانە ئاماژەیان بەوە کردبوو، ماوەی ١٠ بۆ ١٢ ساڵە خوێندنیان تەواو کردووە بەڵام تا ئێستا هیچ دامەزراندنێکیان بۆ نەکراوە و حکومەتی کاربەڕێکەر هیچ وەڵامێکیان ناداتەوە.

ئاماژەیان بەوەش کرد، دامەزراندن تەنها بۆ کەسانی نزیک لە حزبەکان هەیە و هیچ مامەڵەیەکی دامەزراندنیش بۆ خوێندکارەکانی ئەو سنوورە ناکرێت. دەشڵێن، "ئێمە چەندین جار داوامان کردووە کە رێکارەکانی دامەزراندنمان بۆ ئەنجام بدەن بەڵام هیچ ئاوڕێک لە داواکارییەکانمان نادەنەوە".

ئەوەش لە کاتێکدایە، حکومەتی هەرێم لە هەردوو کابینەی هەشت و نۆدا بە گوێرەی نوسراوێک مامەڵەی دامەزراندنی خوێندکارانی هەرێمی راگرتووە و تا ئێستاش هیچ هەنگاوێکیان بۆ دامەزراندنی ئەو خوێندکارانە ئەنجام نەداوە.













گەلەری