سەردێڕ:

چووە کەنار ئاو دەستنوێژ هەڵبگرێت؛ بەڵام کەوتە ئاوەکەوە و گیانی لەدەستدا

PM:01:32:28/04/2024

7704 جار خوێندراوەتەوە

بە مەبەستی گەشت چووبوونە سەیرانگەی کونەماسی، لە گەرمەی خۆشی و سەیراندا دەچێتە کەناری ئاوی کونەماسی بۆ دەستنوێژ هەڵگرتن، بەڵام دەکەوێتە ئاوەکەوە و گیان لەدەستدەدات.


عەزیز ئەحمەد، دوێنێ شەممە، خێزان و منداڵەکانی کۆدەکاتەوە بە مەبەستی ئەوەی بۆ گەشت و کاتبەسەربردن لە بناویلەی چوارتاوە بچنە کونەماسی.

لە نزیک نوێژی عەسردا دەچێتە کەناری ئاوی کونەماسییەوە بە مەبەستی دەستنوێژ هەڵگرتن، بەڵام دەکەوێتە ئاوەکەوە و گیان لەدەستدەدات.

عەزیز ئەحمەد تەمەنی ٧٤ ساڵ بووە و باوکی دوو کوڕ و سێ کچ بووە.

لە ئێوارەی دوێنێوە تیمەکان بەردەوامن لە گەڕان بەدوای تەرمەکەیدا، دواجار پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمەکەیان دۆزییەوە و لە ئێستادا لە پزیشکی دادی سلێمانییە.

دوو رۆژ بەر لە ئێستاش، لە سەیرانگەی قەزای دوکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی، دوو کەس لەکاتی مەلەکردندا خنکان.

رووداوەکانی خنکان ساڵانە روودەدەن و بەشێوەیەکی گشتیش لە وەرزی بەهاردا زیاتر دەبن، ئەوەش بەهۆی چوونی هاوڵاتییان بۆ گەشت و سەیران.

لایەنە پەیوەندیدارەکان داوا لە هاوڵاتییان دەکەن، بەمەبەستی پاراستنی گیانی خۆیان و خێزانەکانیان، لەو ناوچانە نزیک نەبنەوە کە ئاوی قوڵی لێیە یاخود مەلەی تێدا نەکەن.













گەلەری