سەردێڕ:

دژی نەبوونی خزمەتگوزاری لە پێنجوێن خۆپیشاندان دەستی پێکرد

PM:01:19:28/04/2024

4044 جار خوێندراوەتەوە

دژی نەبوونی خزمەتگوزاری، خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی پێنجوێن دەستی پێکرد و هاوڵاتیانی شارەکەش دەڵێن، "شارەکەمان لە هەموو خزمەتگوزاریەکان پشتگوێ خراوە".


هاوڵاتییانی پێنجوێن باس لەوەدەکەن، ماوەی پێنج مانگە چاوەڕوانی حکومەتی کاربەڕێکەرن وەڵامیان بداتەوە.

ئاماژە بەوەشدەکەن، گرفتیان زۆرە و ماوەی ١٢ ساڵە شارەکەیان پەراوێز خراوە و هیچ خزمەتگوزارییەکیان نییە.

ئەوەشیان خستەڕوو، گرفتی نەبوونی کارەبایان هەیە و شەقامەکانیشیان کەڵکی نەماوە.

دەشڵێن، حکومەتی کاربەڕێکەر لەجیاتی خەڵک ئاشت بکاتەوە زیاتر ئازاری خەڵک دەدات و خزمەتی خەڵکی خۆیان ناکەن.

ئەوەشیان خستەڕوو، تاوەکو جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان، باس لەوەشدەکەن، داواکارییەکانیان جێبەجێنەکرێت رێگای مەرزی باشماخ دادەخەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردووشدا هاوڵاتییانی پینجوێن بە مەبەستی داواکردنی خزمەتگوزاری و چاککردنی کارەبای قەزاکەیان گردبوونەوە، بەڵام دوای پێنج مانگ لە خۆپیشاندانەکانیان، حکومەتی کاربەڕێکەر وەڵامی نەدانەوە.


 


 

 

 













گەلەری