سەردێڕ:

بۆ دووەمجار دانیشتنى پەرلەمانى عێراق بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکێکى نوێ دەستیپێکرد

PM:02:37:18/05/2024

3148 جار خوێندراوەتەوە

لە سیستمی سیاسی عێراق دواى ساڵى ٢٠٠٣ـەوە بەپێی عورفى سیاسی پۆستى سەرۆکی پەرلەمان پشکى سوننەکانە و بۆ ئەم دانیشتنە فراکسیۆنە سوننەکان دوو کاندیدیان دیارییکردووە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمان، کە بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا یەکێکیان هەڵبژێردرێت.


هاوکات دابەشبوونی هێزە سوننە و شیعەکان و لایەنە کوردییەکانیش لەبارەی دەنگدان بە (سالم عیساوی) كاندیدی هاوپەیمانی سیادە و (مەحمود مەشهەدانی) كاندیدی حزبی تەقەدووم، تا ئێستا بە روونی بەدیدەكرێت کە ئەگەرەکان کراوەدەبن بۆ هەڵبژاردنی هەر یەکێکیان وەک سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق.

دوو کاندیدەکەی سوننەکان کێن؟

لایەنە سووننەکان کە دابەشبوون بەسەر دوو بەرەدا لە رۆژی ١٦ـی ئایار و کۆبوونەوەی لایەنەکان بۆ دیاریکردنی کەسێک کە ببێتە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دوو کەس بەربژێرکراون.

بەربژێری یەکەمی سوننەکان؛

سالم مەتەر عیساوی کە ناسراوە بە ( سالم عیساوی ) لە ساڵی ١٩٧٢ لە ئەنبار لەدایکبووە و خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە یاسادا، لە هەمانکاتیشدا لە خولى سێیەمى پەرلەمانى عێراقدا بووە بە پەرلەمانتار، لەم خولەشدا جارێکى دیکە بووەتەوە بە ئەندامى پەرلەمان.

سالم عیساوت کاندیی بەشێکى سوننەکانە کە بریتین لە فراکسیۆنەکانى عەزم و حەسم و سیادە و بەشێک لە چوارچێوەى هەماهەنگی شیعەکان پشتیوانى لە سالم عیساوی دەکەن بۆ بوون بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.

بەربژێری دووەمی سوننەکان؛

مەحمود داود ئەلمەشهەدانى دووەم بەربژێری سوننەکان و ناسراو بە ( مەحمود مەشهەدانى )

ساڵى ١٩٤٨ لە بەغدا لەدایکبووە و خاوەنى بڕوانامەى بەکالۆریۆسە لە پزیشکیدا، پێشتر لە خولى یەکەمى پەرلەمان لەساڵى ٢٠٠٦ تا ساڵی ٢٠٠٨ سەرۆکى پەرلەمانى عێراق بووە.

مەشهەدانی کاندیدى بەشێکى سونەکانە کە ئەوانیش فراکسیۆنی تەقەدووم بە سەرۆکایەتى محەمەد حەلبوسى و فراکسیۆنى سەدارەیە کە خۆی سەرۆکایەتى دەکات، بەشێک لە چوارچێوەى هەماهەنگی شیعەکان بەتایبەت دەوڵەتى یاسا بە سەرۆکایەتى نورى مالیکى پشتیوانى مەشهەدانى دەکەن بۆ بوون بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.

لەبارەی دەرچوونی یەك لەو دوو كاندیدە یان هەڵگرتنی دانیشتنەكە بەبێ‌ هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ‌ بۆ پەرلەمانی عێراق، هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی دابەش بوون، ئەوەش وادەكات دانیشتنی ئەمڕۆ بەڕووی هەموو ئەگەرەكاندا كراوەبێت. چونکە لەكۆبوونەوەی رۆژی ١٦ـی ئایار، چوارچێوەی هەماهەنگی لە کۆبوونەوەکانیاندا لەبارەی دەنگدان بە یەكێك لەو دوو كاندیدە هیچ رێککەوتنێکیان بۆ نەكراوە.

لە مانگی ١١ـی ساڵى رابردووەوە پۆستى سەرۆکى پەرلەمانی عێراق بە بەتاڵى ماوەتەوە و پەرلەمان لە چوار هەوڵدا بۆ هەڵبژاردنی جێگرەوەی حەلبوسی شکستی هێنا بەهۆی نەبوونی کۆدەنگی لەسەر یەک کاندید، ئەمەش لەبەر رۆشنایی پارچەپارچەبوونی سوننە و پێداگری چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر کاندیدکردنی کەسایەتی نوێ یان هێشتنەوەی موحسین ئەلمەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان، وەک سەرۆکی بە وەکالەت.













گەلەری