سەردێڕ:

لە گەڕەکێکی هەولێر شەڕ روویدا؛ بریندار هەیە

PM:10:38:04/05/2024

8132 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی شەڕ لەنێوان دوو دراوسێی گەڕەکی بەهاری نوێ روویداوە و بەهۆیەوە سێ کەس بریندار بوون. دەشڵێت، " یەکێک لە بریندارەکان بە گولـلە و دوانەکەی دیکەش بە چەقۆ بریندار کراون".


ئەمڕۆ شەممە، کارزان ساڵح وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دوای ئەوەی ئاگادارکراونەتەوە لەوەی شەڕ لەنێوان دوو دراوسێی گەڕەکی بەهاری نوێ روویداوە راستەوخۆ هێزەکانیان بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە چوونەتە شوێنی رووداوەکە.

ئاماژەی بەوەش کرد، شەڕەکە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەنێوان ئەو دوو دراوسێیەدا روویداوە و بەهۆی شەڕەکەوە سێ کەس بریندار بوون کە یەکێکیان دوو گولـلە بەر قاچی کەوتووە و دوانەکەی دیکەش بە چەقۆ بریندار کراون.

باسی لەوەش کرد، تا ئێستا ١٩ کەس لە هەردوو لا لەسەر شەڕەکە دەستگیر کراون و لێکۆڵینەوەش لەوبارەیەوە بەردەوامە.

موراد ئەحمەد – هەولێر













گەلەری