سەردێڕ:

کەشناسی: ئەمشەو لەم ناوچانە تاوەباران و هەورەتریشقە دەبێت

PM:10:14:04/05/2024

22240 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمشەو ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت و پێشبینی بارینی تاوەباران و هەورەتریشقە لە سنووری پارێزگای دهۆك، ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای هەولێر دەكرێت.


ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لەم شەودا شەپۆلێکی دیکەی تاوەبارانی پچڕپچر و هەورەتریشقە ناوچە جیاوازەکانی سنوری پارێزگای دهۆك، ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای هەولێر، ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و سۆران دەگرێتەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە كاتەكانی بەیانی زوودا لە سنووری پارێزگای هەولێر ئەگەری تاوەبارانێكی كورتخایەن هەیە.

هاوکات کەشناسی بڕی بارانبارینی لە ناوچەکانی هەرێم لە ماوەی ١٢ کاتژمێردا بڵاوکردەوە و بڕی بارانبارین بەم جۆرە بووە:

دهۆك ١٦.٥ ملم

زاخۆ ٢٨ ملم

پیرمام ٣٣.٥ ملم

شقلاوە ١٦.٧ ملم

ئاكرێ ٦ ملم

ئامێدی ٥.٨ ملم

بامەڕنی ٤.٤ ملم

سۆران ٨.٢ ملم

حاجی ئۆمەران ٣.٨ ملم

هەڵشۆ ٠.٦ ملم













گەلەری