PM:09:14:04/05/2024
11116 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، شەقامی بەرامبەر پڕۆژەی نیشتەجێبوونی (دیلان ستی) بە ئاڕاستەی رۆیشتن بەرەو گەڕەکی (کانی با) داچووە و داوا لە شۆفێران دەکەن بە ئاگادارییەوە لەو شەقامەدا شۆفێری بکەن.
ئەمڕۆ شەممە، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، شەقامی بەرامبەر پڕۆژەی نیشتەجێبوونی (دیلان ستی) بە ئاڕاستەی رۆیشتن بەرەو گەڕەکی (کانی با) داچووە.
ئاماژە
بەوەش کراوە، سبەی یەکشەممە تیمەکانی چاککردنی شەقامەکان چاکسازی لە شەقامەکەدا
دەکەن و هەر بۆیە داوا لە شۆفێران دەکەن بە ئاگادارییەوە شۆفێری بکەن لەو شەقامەدا تاوەکو کێشەکە چارەسەر دەکرێت.