کارگێڕی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە سەیدسادق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگای نێوان پێنجوێن - سەیدسادق رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویداوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.
ئەمڕۆ شەممە، کارگێڕی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە سەیدسادق بە ئێن ئاڕتی راگەیاند، لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری لیگزز و نیسان سەنی رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای نێوان پێنجوێن - سەیدسادق روویداوە.
ئاماژەی
بەوەش کرد، بەهۆی رووداوەکەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە کە یەکێکیان راستەوخۆ لە
شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە و ئەوی دیکەیان بەهۆی سەختی برینەکەی رەوانەی نەخۆشخانەی
شۆڕش کراوە لە سلێمانی بەڵام پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە. هاوکات ئەو
دوو کەسەی بریندار بوون، برینەکانیان سەختە و لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی لەژێر چاودێری
پزیشکیدان.
هاوکات،
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست ئێن ئاڕ تی کەوتووە، سەرباری خراپی و یەکسایدی رێگاکە،
رووداوەکە بەهۆی خێرای زۆر و لەدەستدەرچوونی کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکە سەنیەکە بووە کە
خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلی بەرامبەر و ئەو رووداوەی لێکەوتووەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان،
ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە ناویان دیار بێستون و فیدیاس محەمەدە و تەمەنیان
٢٢ ساڵ و ٢٣ ساڵ بوون و هەردوکیان دانیشتووی قەزای سەیدسادقن.
نزار کەریم - هەڵەبجە