PM:08:33:02/05/2024
1656 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە نزیک بەنداوی سماقوڵی ئۆتۆمبێلێکی تایبەت کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا. هاوکات پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوە کرد، لە دەربەندی شەقڵاوە بە هۆی رووداوێکی هاتوچۆوە شەش کەس بریندار بوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەسەر رێگای کۆیە – سماقوڵی ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری لاندکرۆزەر بەهۆی خێراییەوە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، لە ئەنجامی رووداوەکە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە
گیانی لەدەستداوە و سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکەش بریندار بووە و لە ئێستاشدا بەمەبەستی
چارەسەرکردن رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
هاوکات پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوە کرد، کاتژمێر
٣:٠٠ لەسەر رێگای دەربەندی شەقڵاوە بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا
شەش کەس برینداربوون.
ئەوەش لە کاتێکدایە، رووداوەکانی هاتوچۆ لە ئەنجامی خێرایی
و خراپی رێگاوبانەکانەوە دروستدەبن کە تا ئێستا چارەسەر نەکراون و بەهۆی بوونی چاڵ
و چۆڵی لە رێگاکاندا شۆفێران کۆنتڕۆڵ لەدەست دەدەن و دووچاری رووداوی هاتوچۆ دەبنەوە.
کەریم کەیفی – سۆران