نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەراورد بە دوێنێ چوار بۆ پێنج هەزار دینار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە. لە بازاڕەکانی جیهانیش، ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە دوو هەزار و ٣٠٢ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ، بە گوێرەی پێنوێنی جیهانی ئاڵتوون و بازاڕی ئاسیا نرخی گرامێک لەو کانزا زەردە بە ٧٤ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخی کیلۆگرامێکیش بە ٧٤ هەزار و ١٢ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوکات لە بازاڕەکانی
هەرێمدا، بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو، نرخی زێڕ گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و هەر
مسقاڵێک چوار بۆ پێنج هەزار دینار بەرز بووەتەوە.
نرخی مسقاڵێک زێڕ
لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەم جۆرەیە:
زێڕی عەیار۱۸به ٤١٠ هەزار دینارە
زێڕی عەیار۲۱به ٤٧٥ هەزار دینارە
زێڕی عەیار۲۲به ٤٩٩ هەزار دینارە
زێڕی عەیار۲٤ به ٥٣٩ هەزار دینارە