سەردێڕ:

بانکی ناوەندی میکانیزمێک بۆ چاودێری کاری بەڕێوەبەرایەتییە حکومییەکان دادەنێت

PM:01:58:02/05/2024

3724 جار خوێندراوەتەوە

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، بانکی ناوەندی لەلایەن لیژنەی هاوبەشی بانکەکە و دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانەوە راسپێردراوە بۆ دانانی چەند میکانیزمێک بۆ بەڕێوەبەرایەتییە حکومییەکان لەپێناو رێکخستنی پارەی ئەلیکترۆنی و لەرێگەی ئەو میکانیزمانەوە دەستەی دەستپاکی چاودێری کاری بەڕێوەبەرایەتییەکان بکات.


ئەمڕۆ چوارشەممە، میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، بانکی ناوەندی راسپێردراوە بۆ دانانی چەند میکانیزمێک بۆ بەڕێوەبەرایەتییە حکومییەکان و پێدانی زانیاری بە فەرمانبەران لەبارەی چۆنییەتی کارکردنی میکانیزمەکان لەپێناو رێکخستنی پارەی ئەلیکترۆنی و لەرێگەی ئەو میکانیزمانەوە دەستەی دەستپاکی چاودێری کاری بەڕێوەبەرایەتییەکان بکات.

ئەوەشیان خستووەتە روو، لیژنەکە بەڕێوەبەرایەتییە حکومییەکان و کەرتی تایبەتی پەیوەندیداری راسپاردووە بۆ دانانی ئامێری راکێشانی پارە تاوکو پرۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پارەدان لە وڵاتدا خێراتر بکەن.

باسیان لەوەش کردووە، لیژنەکە تیمێکی کاری هاوبەش لەنیوان دەسەڵاتی گشتی باج و ئاسایشی نیشتمانی و وەزارەتی ناوخۆ پێکدەهێنێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی تاوانی رێکخراو.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخی دۆلار و راگرتنی قاچاخچێتی بە دراوە بیانییەکانەوە عێراق هەوڵدەدات سەرجەم مامەڵەکانی وڵاتەکەی بکات بە ئەلکترۆنی.













گەلەری