سەردێڕ:

نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

AM:08:20:02/05/2024

1104 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی بازاڕی پێنوێنی جیهانیی نەوت، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٨٣ دۆلار و ٩٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نزیکەی چوار دۆلار لە نرخەکەی دابەزیوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، پاش ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی برێنتی رەشدا بەهۆی کەمبوونەوەی ئاستی وزەی رەشی کۆگاکراو نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، لە ئێستادا نرخەکەی دابەزیوەتەوە و هەر بەرمیلێک بە ٧٩ دۆلار و ٥١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەو بارەیەشەوە رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رایگەیاند، بەردەوامدەبن لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان و لە ئێستاشدا خواستی بازاڕەکان بۆ نەوت بە پارێزراوی ماوەتەوە.

لەلایەکی دیکەشەوە ناوەندی کارگێڕی وزەی ئەمریکا رایگەیاند، لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا ئاستی وەبەرهێنانی نەوت بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرماوە، بەرێژەی ٣.٢٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و شرۆڤەکارانی نەوتیش دەڵێن، ئەو دابەزینە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

پاڵنەرێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، دووبارە بە ئامانجگرتن و تەقاندنەوەی وێستگەی وزەی رەشی روسیا بوو لەلایەن ئۆکرانیاوە کە یەکێکی تر بووە لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی بۆ سەروو ٨٩ دۆلار.













گەلەری