سەردێڕ:

لە رۆژی جیهانیی کرێکاراندا؛ ٩٠ کرێکار لە کێڵگەی نەوتی تەق تەق لە کارەکانیان دوورخرانەوە

PM:11:45:01/05/2024

1664 جار خوێندراوەتەوە

لە رۆژی جیهانیی کرێکاراندا، ٩٠ کرێکار لە کێڵگەی نەوتی تەق تەق لە کارەکانیان دوورخرانەوە، بەشێک لەو کرێکارانەش بە ئێن ئاڕ تییان راگەیاند، ماوەی چەندین ساڵە لەو کێڵگەیە کار دەکەن و بە بیانووی ئەوەی کار نەماوە، لە کارەکانیان دەرکراون.


ئەمڕۆ چوارشەممە، ٩٠ کرێکار لە کێڵگەی نەوتی تەق تەق بە بیانووی نەمانی کارەوە لە کێڵگەکە دوور خرانەوە.

بەشێک لەو کرێکارانەی کە دوورخراونەتەوە بە ئێن ئاڕ تییان راگەیاند، ماوەی چەندین ساڵە لەو کێڵگەیەدا کار دەکەن و لە ئێستاشدا بە بڕیارێک لە کارەکانیان دوور خراونەتەوە.

ئاماژەیان بەوەش کرد، لە کۆی ١٣٠ کرێکاری کێڵگەکە، ٩٠ کرێکاریان بە بیانووی نەبوونی کارەوە دوور خراونەتەوە و لە ئێستادا بێکارن.

١ـی ئایاری هەموو ساڵێک وەک رۆژی جیهانیی کرێکاران دیاری کراوە، لە ساڵی ١٨٨٩ لەسەر داوای رێکخراوە پیشەییەکانی کرێکارانی ئەمریکا رۆژی ١ـی ئایار وەک رۆژی جیهانی کرێکاران دیاریکرا و تا ئێستاش ساڵانە یاد دەکرێتەوە و لە زیاتر لە ٨٥ وڵات پشووی فەرمییە، بەڵام کرێکارانی هەرێم نەک هەر ناتوانن لە رۆژەکەی خۆیاندا پشوو وەربگرن، بەڵکو بەدوای کاردا دەگەڕێن و دەڵێن، کاریان دەست ناکەوێت و مافەکانیان پارێزراو نییە.

خالید محەمەد – کۆیە













گەلەری