سەردێڕ:

بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە؛ زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس لە عێراق کۆچیان کردووە

PM:11:07:01/05/2024

1608 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی سەنتەری ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند، بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە لە ساڵی ٢٠١٦ـەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق کۆچیان کردووە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، فازڵ غەراوی سەرۆکی سەنتەری ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند، عێراق لە ریزبەندی پێنجەم وڵات دێت لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی لە رووی زیانپێگەیشتنی بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ساڵی ٢٠١٦ـەوە تاوەکو ساڵی ٢٠٢٤ بەهۆی بەربوونەوەی پلەکانی گەرما، وشکەساڵی، کەمی ئاو، زریانی بەردەوام و لە ئەنجامی گۆڕانی کەشوهەواوە زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق کۆچیان کردووە.

ئەوەشی خستە روو، ئەو پارێزگایانەی بەرزترین رێژەی کۆچکردنیان تێدا تۆمار کراوە بریتین لە پارێزگای میسان و بەسڕە و زیقار و واست.

باسی لەوەش کرد، داوا لە حکومەتی عێراق دەکەن لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا لە رێگەی بووژانەوەی ژینگەوە کار بکات بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا لەپێناو کەمبوونەوەی کۆچکردنی هاوڵاتییان.













گەلەری