سەردێڕ:

لە ١٢ کاتژمێردا زۆرترین بڕی باران لەکوێ باریوە؟

PM:09:52:01/05/2024

2268 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاوی کردەوە، لە ماوەی ١٢ کاتژمێردا لە ناوچەی ئامێدی زۆرترین بڕی باران باریوە کە ١٧.٢ ملم بووە و لە زاخۆش کەمترین باران باریوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاوی کردەوە، لە کاتژمێر نۆی سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە تاوەکو کاتژمێر نۆی ئەمشەو لە ئامێدی بە بڕی ١٧.٢ ملم زۆرترین بڕی باران باریوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە ئاکرێ ١٤.٤ ملم باران باریوە و لە خانەقینیش ١٣.٢ ملم و لە هەولێریش ١١.٨ ملم باران باریوە، هەروەها لە زاخۆ بە بڕی ٠.١ ملم کەمترین بڕی باران باریوە.

هاوکات هەر ئەمڕۆ، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت لەگەل بارینی نمەباران و لەکاتەکانی شەودا رێژەى دابارینەکە بۆ بارانی بەلێزمە دەگۆڕێت و هەورەتریشقەشى لەگەڵدا دەبێت. وتشی، " پلەکانی گەرما دوو بۆ پێنج پلە بە گوێرەی ناوچەکان روو لە دابەزین دەکات".

بڕی بارانبارینی چەن ناوچەیەکی هەرێم لە ماوەی ١٢ کاتژمێردا:

ئاکرێ ١٤.٤

ئامێدی ١٧.٢

بامەڕنێ ٩.٢

بارزان ١.٢

بازیان ٢.٢

دەربەندیخان ٠.٤

هەولێر ١١.٤

حاجی ئۆمەران ١٠.٨

هەڵەبجە ٠.٤

هەڵشۆ ٨.٦

کەلار ٠.٤

خەبات ٣.٨

مانگیش ٠.٤

مەیدان ١.٢

سۆران ٢

پێنجوین ٠.٢

ماوەت ٠.٢

قەلادزە ٤.٦

باتوفە ٠.٢

رەواندوز 0.6

مێرگەسۆر ٣

سیدەکان ٢

چۆمان ٧

پیرمام ١٠.٤

چەمچەماڵ ٠.٥

دهۆک ٠.٧

زاخۆ ٠.١

کەرکوک ٠.٢

دووز ١

خانەقین١٣.٢














گەلەری