سەردێڕ:

ئیدارەی راپەڕین بۆ هاوڵاتییان: بەهیچ شێوەیەک نزیکی ئەم شوێنە مەکەونەوە

PM:08:13:01/05/2024

6520 جار خوێندراوەتەوە

ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین رایگەیاند، هاوڵاتییانی قەڵادزێ ئاگادار دەکەنەوە بەهیچ شێوەیەک لە پڕۆژەی ئاوی خاس نزیک نەبنەوە، چونکە بەهۆی لێچوونی کلۆر لە یەکێک لە بتڵەکانی کلۆر مەترسی لەسەر پڕۆژەی ئاوی خاس دروست بووە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، بەهۆی لێچوونی کلۆر لە یەکێک لە بتڵەکانی کلۆر لە پڕۆژەی ئاوی خاس، مەترسی لەسەر پڕۆژەی ئاوی خاس دروست بووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، داوا لە هاوڵاتییانی قەڵادزێ دەکەن بە هیچ شێوەیەک لە پڕۆژەی ئاوی خاس نزیک نەبنەوە تا تیمەکان کاری تەکنیکی و چارەسەری کێشەکە دەکەن.

ئەوەشی خستە روو، لە ئێستادا تیمەکانی پڕۆژەی ئاوی خاس کاری خۆیان ئەنجامداوە و تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی راپەڕینیش سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن.













گەلەری