سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. بەهۆی لافاوەوە دیوارێک رووخا و ژنێکی دووگیان گیانی لەدەستدا

PM:06:04:01/05/2024

4828 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، بەهۆی رووخانی دیوارێک لە کۆڕێی سنووری هەولێر بەسەر چوار کەسدا، سیانیان برینداربوون و ژنێکی دووگیان گیانی لەدەستدا.


پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوە کرد، بەهۆی درووستبوونی لافاوەوە لە کۆڕێی سنووری هەولێر، دیوارێک رووخاوە بەسەر چوار کەسدا و هەر چواریان بریندار بوون و لە سەرەتادا برینی یەکێکیان سەخت بووە.

 

شایەتحاێکیش بۆ ئێن ئاڕ تی ئەوەی خستەڕوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە یەکێک لەو کەسانە کە ژنێکی دووگیان بووە گیانی لەدەستداوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی رابردوو کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە رۆژی چوارشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات و ئاستى دابارین لەسەر بەشێک لە پارێزگاکانى سلێمانى و ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت.

لەو بارەیەشەوە، حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، داوا لە هاوڵاتییان دەکەن لەکاتی دروستبوونی لافاو لە ئەنجامی بارانبارینەوە، بڕۆنە بەرزترین شوێنی ماڵەکانیان و بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت رێگا گشتییەکان بەکارنەهێنن.

 

هێرش قادر - هەولێر
کلیک لێرە بکە بۆ بینینی ڤیدیۆکە














گەلەری