سەردێڕ:

لە کاتی داخستنی بازاڕدا؛ نرخی دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا هات

PM:05:15:01/05/2024

32568 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی داخستنی بازاڕەکانی دراودا لە هەرێم نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٧٠٠ دینار مامەڵەی پێوە کرا.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان، نرخی دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا هات و ١٠٠ دۆلار نزیکەی ٦٠٠ دینار دابەزیوە.

لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٣٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرا، بەڵام لە ئێستادا، ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٧٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوکات، دوێنێ سێشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە ٢٧٣ ملیۆن دۆلاریان فرۆشتووە، لەو بڕەش، زیاتر لە ٢٤٥ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و زیاتر لە ٢٧ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی کاش بووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بانکی ناوەندی عێراق، لەماوەی دوو هەفتەی کۆتایی مانگی رابردوودا، بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە نزیکەی سێ ملیار دۆلاری فرۆشتووە، لەو رێژەیەش ٩٦٪ بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە. ئەوەش یەکەم جارە بانکی ناوەندی لە دوو هەفتەدا نزیکی سێ ملیار دۆلار بفرۆشێت.













گەلەری