سەردێڕ:

عێراق بەبۆنەی رۆژی کرێکارانەوە ١٠٠ هەزار دینار بۆ مووچەی کرێکارانی خانەنشین زیاد دەکات

PM:04:00:01/05/2024

1088 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، بەبۆنەی رۆژی جیهانی کرێکارانەوە ئەو کرێکارانەی خانەنشین کراون بڕی ١٠٠ هەزار دینار بۆ مووچەکانیان زیاد دەکات.


ئەحمەد ئەسەدی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، بڕیاری زیادکردنی مووچەی کرێکارە خانەنشینکراوەکان لە دانیشتنی ئەنجوومەنی وەزیران لە هەفتەی داهاتوودا دەنگی لەسەر دەدرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە عێراقدا زیاتر لە شەش ملیۆن کرێکار هەیە و رۆژی ١٧ی مانگی پێنجی ساڵی ٢٠٢٣ پەرلەمانی عێراق رەشنووسی یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی و خانەنشینی بۆ کرێکاران په‌سه‌ندكرد، به‌پێی یاساكه‌ش كه‌مترین مووچه‌ی خانه‌نشینی كرێكاران ٥٠٠ هه‌زار دینار ده‌بێت.

زیادکردنى مووچەى کرێکارە خانەنشینکراوەکان لە عێراق لەکاتێکدایە کە حکومەتى کاربەرێکەرى هەرێم نەک مووچەى بۆ زیادناکرێت، بەڵکو سێ مووچەى ساڵى رابردووشى دابەشنەکردووە.













گەلەری