سەردێڕ:

کۆمسیۆنی عێراق بۆ ئێن ئاڕ تی: هەواڵی راگرتنی کارەکانمان دوورە لە راستییەوە

PM:02:42:01/05/2024

8584 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەردەوامن لە رێکارەکانیان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی کوردستان لە وادەی خۆیدا.


جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "ئەو دەنگۆیەی بڵاوبووەتەوە و باس لە وەستاندنی کارەکانمان دەکات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوورە لە راستییەوە و ئێمە بەردەوامین لەسەر رێکارەکان بۆ بەرێوەبردنی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا".

باسی لەوەشکرد، بنەکانی کۆمسیۆن لە هەرێمی کوردستان بەردەوامن لە دابەشکردنی کارتی بایۆمێتری دەنگدان، کە ژمارەیان ١٧٣ بنکەیە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر وتەبێژی کۆمسینی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاندبوو، بەردەوامن لە ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. وتیشی، بەر لە تەواوبوونی تەمەنی کۆمسیۆن دەیانەوێت هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت.


 













گەلەری