سەردێڕ:

نرخی دۆلار جارێکی دیکە بەرزبووەوە؛ بەچەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

PM:12:47:01/05/2024

19316 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەو دابەزینە بەرچاوەی لە رۆژانی رابردوودا دۆلار بەخۆیەوە بینی، ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی دراو جارێکی دیکە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستاشدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، دوا بە دوای ئەوی رۆژی ٢٩ـی نیسان نرخی دۆلار هاتە خوار ١٤٦ هەزار دینارەوە لەگەڵ کرانەوەی بازاڕی دراوەکانی هەرێم جارێکی دیکە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوەبینی و لە ئێستاشدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات بەراورد بە دوێنێ سێشەممە دۆلار ٣٠٠ دینار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە دیوە و بەراورد بە ٢٩ـی نیسانیش ٥٠٠ دینار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

لای خۆشیەوە، وتەبێژی بازاڕی دراوەکانی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، نرخی دۆلار دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و ئەوەش کاریگەری سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بووە و پێشبینیش دەکرێت نرخی دۆلار لە ١٤٥ هەزار دیناردا بمێنێتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بانکی ناوەندی عێراق، لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە نزیکی سێ ملیار دۆلار فرۆشراوە و لەو رێژەیەش ٩٦٪ بەشێوەی حەواڵەدەرەکی بووە. ئەوەش یەکەم جارە بانکی ناوەندی لە دوو هەفتەدا نزیکی سێ ملیار دۆلار بفرۆشێت.













گەلەری