سەردێڕ:

نرخی مسقاڵێک زێڕ لە هەرێم نزیکی نۆ هەزار دیناری دیکە دابەزی

AM:11:39:01/05/2024

23992 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێم بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، بەڵام دوای کەمبوونەوەی مەترسییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا نرخی زێر پێنج بۆ نۆ هەزار دیناری دیکە دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، لە ئێستاشدا نرخی ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە دوو هەزار و ٢٢٨٥ دۆلار مامەڵيی پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بە گوێرەی پێنوێنی جیهانی ئاڵتوون وبازاڕی ئاسیا نرخی گرامێک لەو کانزا زەردە بە ٧٣ دۆلار و ٤٣ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخی کیلۆگرامێکیش بە ٧٣ هەزار و ٤٣٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات لە بازاڕەکانی هەرێمدا، بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو، نرخی زێڕ گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و هەر مسقاڵێک حەوت بۆ شەش بۆ ١٠ هەزار دینار دابەزیوە و بە تێکڕاش لەماوە سێ رۆژی ئەم هەفتەیەدا نرخی زێر ٢٢ هەزار دینار دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

نرخی مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەم جۆرەیە:

زێڕی عەیار۱۸به ٤٠٦ هەزار دینارە

زێڕی عەیار۲۱به ٤٧٤ هەزار دینارە

زێڕی عەیار۲۲به ٤٩٤ هەزار دینارە

زێڕی عەیار۲٤ به ٥٣٩ هەزار دینارە













گەلەری