AM:10:41:01/05/2024
2812 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و پێشبینییەکانی کەشوهەوای هەرێم لەبارەی کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتوو رایگەیاند، ئاسمان هەوری تەواوەتی دەبێت و لە کاتەکانی دواینیوەڕۆ بەدواوە بارانبارین بە شێوەی پچڕپچڕ دەستپێدەکات و لە هەندێک کاتیش دەگۆڕێت بۆ لێزمەباران و هەورەتریشقەشی لەگەڵدا دەبێت. دەشڵێت، "پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە".
ئەمڕۆ چوارشەممە، ناوەندی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆوە رایگەیاند، ئاسمان هەوری تەواوەتی دەبێت و لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ بارانبارین دەستپێدەکات و لە ناوچە بەرزەکانیش بارانبارین بە شێوەی بە لێزمەدەبێت.
هاوکات لەبارەی کەشوهەوای سبەی پێنجشەممەوە ئەوەشی خستە
روو، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت لەگەل بارینی نمەباران و لەکاتەکانی
شەودا رێژەى دابارینەکە بۆ بارانی بە لێزمە دەگۆرێت و هەورە تریشقەشى لەگەڵدا دەبێت.
وتشی، " پلەکانی گەرما ٢-٥ پلە بە گوێرەی ناوچەکان روو لە دابەزیندەکات".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : ٢٦
سلێمانی : ٢٤
دهۆک : ٢٥
زاخۆ : ٢٥
هەڵەبجە : ٢٥
کەرکوک : ٢٦
سۆران : ٢٣
حاجی ئۆمەران : ١٧
گەرمیان : ٢٧