AM:10:10:01/05/2024
1568 جار خوێندراوەتەوە
سەرچاوەیەک لە بەرگری و شارستانی کەرکوک بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی سەرەکی کەرکوک – بەغدا لەیەکێک لە دوکانەکانی سەر رێگاکە ئاگرکەوتووەتەوە و تا ئێستاش کۆنترۆڵ نەکراوە. دەشڵێت، "زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە".
ئەمڕۆ چوارشەممە، چاوگێکی ئاگادار لە بەرگری و شارستانی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە یەکێک لە دوکانە تایەفرۆشەکانی شەقامی کەرکوک – بەغدا ئاگرکەوتووەتەوە و بەهۆیەوە بەشێکی زۆر لە تایەکانی دووکانەکە و چەند دووکانێکی چواردەوریشی سووتاون، دوکەڵێکی زۆریش لە ناوچەکەدا بڵاوبووەتەوە.
ئاماژەی بەوەش
کرد، ئاگرکەوتنەوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی کەرەستەیی
دوکانەکە تایەیی ئۆتۆمبێل و ماددە هاندەری سوتێنەری تێدابووە کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە
کاتی زیاتری پێویستە.
باسی لەوەش
کرد، رووداوی ئاگرکەوتنەوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە و تەنها زیانی مادی
هەبووە و رێگەش گیراوە لە تەشەنەسەندنی ئاگرەکە بۆ دووکانەکانی چواردەوری تەنها پێنج دووکان بەر لە گەیشتنی تیمەکانی بەرگری و شارستانی کەرکوک سوتاون. وتشی،
"ئاگرەکە تا ئێستا کۆنترۆڵنەکراوە و بۆ ئەومەبەستەش هەوڵی تەواوەتی ئەدەین پێش
زیادبوونی زیانەکان کۆنترۆڵی بکەین".
دیار محەمەد
– کەرکوک