سەردێڕ:

حەماس: سەبارەت بە ئاگربەست وەڵامی ئیسرائیل دەدەینەوە

PM:11:53:30/04/2024

2436 جار خوێندراوەتەوە

بزوتنەوەی حەماس رایگەیاند، لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتوودا یان سبەینێ وەڵامی ئیسرائیل دەدەنەوە سەبارەت بە مەرجەکانیان بۆ پێکهێنانی ئاگربەست.


ئەمڕۆ سێشەممە، بزوتنەوەی حەماس رایگەیاند، بیروبۆچوونی گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە لەبارەی دانوستانەکانەوە بۆ پێکهێنانی ئاگربەست لە کەرتی غەززە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتوودا یان سبەینێ وەڵامی ئیسرائیل دەدەنەوە سەبارەت بە مەرجەکانیان بۆ پێکهێنانی ئاگربەست.

لای خۆشیەوە، بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، حکومەتی ئیسرائیل تا ئێوارەی چوارشەممە چاوەڕێی وەڵامی حەماس دەکات بۆ پێشنیاری ئاگربەست لە غەززە.

بەپێی میدیا جیهانییەکان، ماوەی ئەو ئاگربەستەی لە کەرتی غەززە پێشنیار کراوە لەلایەن میسرەوە بۆ ماوەی شەش هەفتە دەبێت بەو مەرجەی حەماس زیاتر لە ٢٠ بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد بکات.

رۆژی یەکشەممەی ئەم هەفەتەیە، میدیا ئیسرائیلییەکان بڵاویان کردەوە، ئیسرائیل چاوەڕوانی وەڵامێکە لە حەماسەوە سەبارەت بە رێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکان و ئەگەر حەماس وەڵامەکانی نەرێنی بێت، ئەوا رەنگە ئیسڕائیل دەست بە هێرشکردن بۆ سەر رەفەح بکات.

ئەمەش لەکاتێکدایە، حکومەتی ئیسرائیل باس لەوە دەکات، تاوەکو ئێستا نزیکەی ١٣٠ بارمتە لای حەماس مابێت لەکۆی ٢٥٠ بارمتە کە لە ٧ـی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە لەلایەن حەماسەوە دەستبەسەر کراون.













گەلەری