سەردێڕ:

ئەو منداڵەی لە کەلار بەبێ گوێچکە لەدایک بوو گیانی لەدەستدا

PM:09:42:30/04/2024

10196 جار خوێندراوەتەوە

کارگێڕی نەخۆشخانەی قەڵا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دوای ئەوەی منداڵێک لە کەلار بەبێ گوێ لەدایک بوو و دواتر پزیشکەکان بۆیان دەرکەوت دڵیشی لەلای راستە دوای ٢٨ رۆژ گیانی لەدەستدا.


دایک و باوکی منداڵەکە، ٢٨ ڕۆژە لە نەخۆشخانەن و چاودێری منداڵەکەیان دەکەن، بە هیوا بوون کە کوڕەکەیان هاوشێوەی دوو کچەکەی دیکەیان بە تەندروستییەکی باشەوە گەورەببێت، باس لەوەشدەکەن کاتێک زانیویانە منداڵەکەیان ئەو حالەتەی هەیە بڕیاریانداوە ناوی بنێن محەمەد.

لەوبارەیەشەوە، کارگێڕی نەخۆشخانەی قەڵا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، محەمەدی تەمەن ٢٨ رۆژ ئەمشەو بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستییەوە گیانی لەدەستداوە.

باوکی محەمەد دەڵێت، پێشتر و لەکاتی دووگیانیدا هاوسەرەکەی سەرجەم پشکنینە پێوستەکانی ئەنجامداوە و لە هیچکام لە پشکنینەکاندا دەرنەکەوتووە کە منداڵەکە کێشەیەکی هەبێت، لە ئێستاشدا تەنها نزاکردن بووە بە ڕێگا و چارەسەرییان.

پزیشکانی پسپۆڕی منداڵان، ئەم جۆرە لە دایکبوونەی محەمەد بە دەگمەن ناودەبەن لەسەر ئاستی جیهانیدا، دەڵێن لە چوار بۆ پێنج هەزار مندال یەک حالەتی بێ گوێچکەی هەیە، دڵی ی لای راستیش لە ١٣ هەزار حاڵەتدا یەک دانە هەیە، بەلام نەبوونی گوێچکە و دڵی لای راست بێت زۆر دەگمەنە.
بڕیار جاف- کەلار 













گەلەری