سەردێڕ:

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: پێدانی کارەبای نیشتمانی ئاسایی دەبێتەوە

PM:09:25:30/04/2024

4568 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، لە ئێستادا بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەستی پێکردووەتەوە و لە ماوەیەکی نزیکدا دۆخی کارەبا دەچێتەوە ئاستی ئاسایی خۆی.


ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، هاوڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەستی پێکردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئەنجامی دەستپێکردنەوە بە بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر، لە ماوەیەکی نزیکدا دۆخی کارەبای هەرێم دەچێتەوە ئاستی ئاسایی خۆی.

 

هاوکات ئەمڕۆ، خاوەنی کۆمپانیای دابەشکردنی غازی کۆرمۆر بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمشەو بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەکەوە دەست پێدەکاتەوە. وتیشی، "دیار نییە لە چی کاتێکدا دەست بە هەناردەی غاز دەکرێتەوە".

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی ٢٦ـی ئەم مانگە، کاتژمێر ٦:٥٠ خولەکی ئێوارە بۆ هەشتەم جار کێڵگەی غازی کۆرمۆر بە ئامانج گیرا، بەهۆی هێرشەکانیشەوە، چوار کەس گیانیان لەدەستدا.

دواتر وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکانی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بڵاویان کردەوە، بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر ناردنی گاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی کارەبا راوەستاوە و بەوهۆیەوە نزیکەی دوو هەزار و ٥٠٠ مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە.













گەلەری