سەردێڕ:

حکومەتی عێراق: پشکی دارایی بۆ ٥٢٪ـی پڕۆژەی کۆمپانیای نەوتی ناوەندی دابیندەکرێت

PM:08:51:30/04/2024

960 جار خوێندراوەتەوە

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاردرا بەدابینکردنی پشکی دارایی بۆ ٥٢٪ـی پڕۆژەی کۆمپانیای نەوتی ناوەندی و دامەزراندنی نەخۆشخانەی شێرپەنجە و سەنتەری تایبەت بۆ نەخۆشانی ئۆتیزم لە شاری بەغدا.


ئەمڕۆ سێشەممە، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاردرا لەسەر دابینکردنی پشکی دارایی بۆ ٥٢٪ـی پڕۆژەی کۆمپانیای نەوتی ناوەندی بە بڕی ٥٠٦ ملیۆن دۆلار بۆ سێ ساڵ.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەبارەی پڕۆژە تەندروستییەکانەوە ئەنجومەنی وەزیران شارەوانی بەغدای راسپارد بە تەرخانکردنی زەوی پێویست بەمەبەستی دامەزراندنی نەخۆشخانەی شێرپەنجە و سەنتەری تایبەت بۆ نەخۆشانی ئۆتیزم لە شاری بەغدا.

ئەوەشی خستە روو، ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە پڕۆژەی رێگای گەشەپێدان بڕیاری دا بە دەسەڵاتدان بە وەزارەتی گواستنەوە بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیای ئۆلیڤەر وایمان بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری راوێژکاری بۆ پرۆژەی رێگای گەشەپێدان.













گەلەری