سەردێڕ:

لوبنان؛ بەهۆی ئاگر کەوتنەوە لە چێشتخانەیەک هەشت کەس گیانیان لەدەستدا

PM:07:19:30/04/2024

1368 جار خوێندراوەتەوە

تیمی ئاگرکوژێنەوەی بەیروت رایگەیاند، بەهۆی ئاگر کەوتنەوە لە چێشتخانەیەکی شاری بەیروتی پایتەختی لوبنان هەشت کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسیش بریندار بوون.


ئەمڕۆ سێشەممە، تیمی ئاگرکوژێنەوەی بەیروت رایگەیاند، لە چێشتخانەیەکی شاری بەیروتی پایتەختی لوبنان ئاگرێکی گەورە کەوتوەتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بەهۆی ئەو رووداوی ئاگر کەوتنەوەوە هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسیش بریندار بوونە.

ئەوەشی خستە روو، ئاگرەکە بەهۆی لێچوونی غازەوە بووە و بووەتە هۆی تەقینەوەی چێشتخانەکە و لە ئێستادا ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە.













گەلەری