سەردێڕ:

عێراق غازی ماڵان بۆ هەرێم دەنێرێت

PM:05:35:30/04/2024

1660 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی نووسراوێک، بەهۆی بەئامانجگرتنی کێڵگەی کۆرمۆر و دابەزینی ئاستی بەرهەمی غاز سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندی لەسەر ناردی غازی ماڵان بۆ هەرێم داوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، بە گوێرەی نووسراوێک کە تیایدا محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە ٦٥٠ تۆن غازی ماڵان بۆ هەرێم بنێرێت.

لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، لە ئێستادا هەرێم کورتهێنانی هەیە دابینکردنی غازی شلی ماڵان و غازی شل رەوانەی پارێزگاکانی لە هەولێر، سلێمانی، دهۆک دەکرێت.

 ئەوەش خراوەتە روو، ناردی غاز تا کاتی چاککردنەوە و کەوتنەوەکاری یەکەکانی پەمپکردنی غازی کێڵگەی کۆرمۆر بەردەوامی دەبێت و بۆ ئەو مەبەستەش داواکراوە هەرێم ئامادەکاری تەواوەتی بکات بۆ وەرگرتنی غازەکە. 














گەلەری