PM:04:58:30/04/2024
24780 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک لە نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ لە زەڕایەن بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کەسێکیان گەیاندووەتە نەخۆشخانەکەیان کە دەستڕێژی گولـلەی لێکراوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، چاوگێک لە نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ لە زەڕایەن بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کەسێکیان گەیاندووەتە نەخۆشخانەکەیان کە دەستڕێژی گولـلەی لێکراوە و بەو هۆیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
ئەوەشی خستە روو، کوژراوەکە تەمەنی ٤٥ ساڵە و چوار گولـلە بە جەستەیەوە بووە و دەستبەجێ لەکاتی رووداوەکەدا گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو کەسە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە دەستڕێژی گولـلەی لێکراوە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی دەکرێت.
نزار کەریم - هەڵەبجە