سەردێڕ:

عێراق؛ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنجی کرێکارانی خانەنشین کرا

PM:04:49:30/04/2024

1044 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، دەستیان کردووە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنجی کرێکارانی خانەنشین بە جەژنانەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، خولود هیران بەڕێوەبەری گشتی بەشی خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری عێراق رایگەیاند، سەرجەم رێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنجی کرێکارانی خانەنشین تەواوکراوە و دەستیان کردووە بە دابەشکردنی مووچەی ئەو توێژە.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەبۆنەی نزیکبوونەوەی جەژنی قوربان، دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج بە جەژنانەوە دەبێت.

باسی لەوەش کرد، پێویستە سەرجەم خانەنشینان سەردانی بانکەکان بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، مووچەخۆرانی عێراق مانگانە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بەبێ دواکەوتن مووچەکانیان وەر دەگرن.













گەلەری