سەردێڕ:

چاوگێک: بەهۆی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانییەوە بۆ بەغدا ناردنی مووچە دواکەوت

PM:03:23:30/04/2024

7468 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئاگادار بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانییەوە بۆ بەغدا ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دواکەوت.


ئەو چاوگە باسی لەوەشکرد، بڕیاربوو سەرەتای ئەم هەفتەیە مووچە بنێردرێت، بەڵام بەهۆی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانییەوە دواکەوت.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، تاکە ئامانجی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا، دواخستنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بووە، نەک مووچە و قوتی مووچەخۆران و هاوڵاتیانی هەرێم.

بەهۆی ترسیان لە تۆڵەی خەڵک و شکستیان لە هەڵبژاردندا، پارتی و یەکێتی بەردەوام لە هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستاندان کە بڕیارە لە رۆژی ١٠ـی حوزەیرانی ئەمساڵدا بەڕێوە بچێت.


 













گەلەری