سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە کۆیە کەسێک گیانی لەدەستدا

PM:03:12:30/04/2024

1024 جار خوێندراوەتەوە

هاتوچۆی کۆیە رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکە بریندار بوو.


هاتوچۆی کۆیە رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ رووداوێکی پێکدادان لە ناوشاری کۆیە لە نزیک مزگەوتی خێرخوازان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە رووداوەکەدا شۆفێری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان گیانی لەدەستدا و شۆفێرەکەی دیکەش بریندار بوو.

بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تیش، ئەو شۆفێرەی گیانی لەدەستداوە پزیشکی ددان بووە.

لەو بارەیەوە کامەران عەباس بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی کۆیە رایگەیاند، هەریاد هەندرێن پزیشکی ددان لە نەخۆشخانەکەیان گیانی لەدەستداوە.













گەلەری